جام کوردی:
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران ڕایگه‌یاندووه که پرسی تۆمارکردنی شه‌و چله له سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌چێته چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ڕێکخراوی یۆنسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.

به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان وتی: هیچ وڵاتێک تا ئێستا داوای تۆمارکردنی شه‌و چله‌ی له یۆنسکۆ نه‌کردووه، به‌ڵام ئێران سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی دۆسیه‌ی تۆماری جیهانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌نگاو به‌ره‌و تۆمارکردنی له سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌نێین.
ناوبراو وتی: وڵاتانی جیهان هه‌ر دوو ساڵ یه‌ک جار موڵه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوای تۆمارکردنی ڕێوڕه‌سمێکی خۆیان له سه‌ر ئاستی جیهان و له ڕێگای ڕێکخراوی یۆنسکۆوه بکه‌ن، ئه‌مساڵ به پێی داواکاری خه‌ڵک سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی پێداویستییه‌کانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ن تا له ڕیزی یۆنسکۆدا تۆمار بکرێت. مونسان وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که به هاوبه‌شی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه ئه‌م داواکارییه ئاراسته‌ی ڕێکخراوی یۆنسکۆ بکه‌ین.


جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که نزیکایه‌تی زمانی و که‌لتوریمان پێکه‌وه هه‌یه، هه‌وڵی تۆمارکردنی ڕێوڕه‌سمه هاوبه‌شه‌کان بده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه گرنگه که هه‌مووان بزانن ئاست و کاریگه‌ری ڕۆشنبیری ئێران چه‌نده به‌رزه. عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان له درێژه‌دا وتی: هه‌بوونی چه‌ندین دۆسیه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه و تۆمارکردنی جیهانی خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان له بواری که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری ده‌توانێت دیپلۆماسی ڕۆشنبیری ئێمه به‌هێزتر بکات و وڵاتان لێک نزیک ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران وتی: ئه‌م ڕه‌وته‌ش هه‌ر له مێژه‌وه هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، دڵنیایی به خه‌ڵکه‌که‌مانیش ده‌ده‌ین که هه‌موو هه‌وڵێک له پێناو پاراستنی میراتی که‌لتوری وڵاته‌که‌مان به کار دێنین. کۆتایی/.
