ئێران به وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه هه‌ژمار ده‌کرێت. وڵاتێک که خاوه‌ن ئاسه‌واری مێژوویی و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتییه. باکوری ئێران هه‌میشه به جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی گه‌شتیاری به تایبه‌ت بۆ گه‌شتیارانی بیانی ناسراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگای گیلان و شاری ڕه‌شت وه‌ک ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه، یه‌کێک له‌و شار و ناوچانه‌یه که به هۆی که‌ش و هه‌وای تایبه‌ت و سرووشتی جوان و دڵڕفێنی و هه‌روه‌ها بوونی چه‌ندین ئاسه‌واری گرنگی مێژوویی یه‌کێک له ئامانجه گه‌شتیارییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و ته‌نانه‌ت گه‌شتیارانی بیانیشه. له درێژه‌دا ناوی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری شاری ڕه‌شت ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ماڵه‌که‌ی میزا کوچه‌ک خانی جه‌نگه‌لی
له سه‌ردانی شاری ڕه‌شت، بێ گومان یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنه مێژووییه‌کان، ماڵه‌که‌ی خه‌باتگێڕی ناسراوی ئه‌م ناوچه‌یه میرزا کوچه‌ک خانی جهنگهلییه. ئه‌م بینایه ماوه‌ی بۆ ماوه‌ی 85 ساڵ که‌سی تێدا نه‌بووه و وه‌ک وێرانه‌یه‌کی لێکرابوو که له ئاکامدا له ساڵی 2003 به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک وێنه و ئه‌رشیڤی په‌یوه‌ندیدار، له سه‌ر ئه‌رکی دانیشتووانی ناوچه‌که نۆژه‌نکرایه‌وه و ڕۆژانه پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌کات.





