مۆزه‌خانه‌ی ئابگینه
مۆزه‌خانه‌ی ئابگینه، یه‌کێک له به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌کانی تارانه. به پێی ئاماره‌کان ساڵانه زیاتر له 2 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌که‌ن. مێژووی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی قاجاڕه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵانی 1300 تا 1330 ی کۆچی هه‌تاوی قه‌وام سه‌لته‌نه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆتایی سه‌رده‌می
قاجاڕه‌کان له‌م شوێنه‌دا ئیش و کاره‌کانی حکومه‌تی ڕایی کردووه. به‌ڵام ئێستا ده‌توانین سه‌رجه‌م نهۆم و به‌شه‌کانی مۆزه‌خانه‌که به سه‌ر بکه‌ینه‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له نزیکه‌وه ببینین. مۆزه‌خانه‌که ده‌که‌وێته شه‌قامی ناسراو به 30 ی تیر (واته 30 ی پووشپه‌ڕ). گه‌شتیاران به‌ده‌ر له ڕۆژانی دووشه‌ممه، هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره ده‌توانن سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئابگینه بکه‌ن.
مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش
مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش له شاری تاران که‌وتووه‌ته شه‌قامی کارگه‌ری شیمالی (کرێکاری باکور) و چوارڕێی فاتیمی. بینای مۆزه‌خانه‌که له باخێکی پڕ دار و دره‌ختایه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌کێک له هۆکاره‌کانی جوانی و سرنج‌ڕاکێشی بۆ خه‌ڵک. له نهۆمی یه‌که‌می مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش، فه‌رش و ده‌ستکردی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئێران له سه‌ده‌ی نۆیه‌م تا ئێستا و له شاره‌کانی وه‌ک کاشان، کرمان، ئه‌سفه‌هان، ته‌ورێز، خۆراسان و کوردستان نمایش کراون و نهۆمی دووه‌میش تایبه‌ته به پێشانگا هه‌میشه‌یی و وه‌رزییه‌کان. له نزیک مۆزه‌خانه‌که چه‌ندین شوێنی دیکه‌ی وه‌ک مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران، پارکی لاله و بازاڕچه‌ی ئه‌م پارکه بۆ گه‌شتیاران به سوود ده‌بێت. گه‌شتیاران ده‌توانن به‌ده‌ر له ڕۆژانی دووشه‌ممه، هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 6 ی ئێواره سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش بکه‌ن.
کۆشکی گوڵستان
به یه‌کێک له گرنگترین مۆزه‌خانه‌کانی تاران داده‌نرێت. به پێی ئاماره‌کان ته‌نیا له یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی کۆچی هه‌تاوی 16 هه‌زار و 426 گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی مۆزه‌خانه‌که‌یان به سه‌ر کردووه‌ته‌وه. کۆشکه‌که 14 مۆزه‌خانه له خۆ ده‌گرێت. کۆشکی گوڵستان شوێنی حکومه‌تی قاجاڕه‌کان بووه و له ڕیزی ئاسه‌واره جیهانییه‌کان له لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به فه‌رمی تۆمار کراوه. ته‌ختی مه‌ڕمه‌ڕ که که‌وتووه‌ته ته‌لاری ئاوێنه و شه‌مسولعه‌ماره که کاتژمێره‌که‌ی وه‌ک خه‌ڵاتێک له لایه‌ن مه‌له‌که ویکتۆریاوه به شا نه‌سره‌دینی قاجاڕ دراوه، له شوێنه
هه‌ره جوانه‌کانی ئه‌م کۆشکه‌ن. دیواره‌کانی کۆشکی گوڵستان له کاشی و بۆ نه‌خشاندنی وێنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی قاجاڕ به کار هاتووه. کۆشکی گوڵستان که‌وتووه‌ته گۆڕه‌پانی 15 ی خورداد. گه‌شتیاران ده‌توانن له 6 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵ له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره و له 6 مانگی دووه‌می ساڵ له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 4 ی ئێواره سه‌ردانی کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی گوڵستان بکه‌ن.
مۆزه‌خانه‌ی جه‌واهێرات
مۆزه‌خانه‌ی جه‌واهێرات یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین شوێنه‌کانی تارانه. له‌م مۆزه‌خانه‌یه که ڕووبه‌رێکی هه‌زار مه‌تریی هه‌یه، له سه‌ره‌تادا زێڕ و زیوی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی، زه‌ند، ئه‌فشار، قاجاڕ و خولی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاڵه‌وییه‌کان نمایش کراوه. له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و له ساڵی 1369 ی کۆچی هه‌تاوی زێڕ و زیوی خولی دووه‌می حکومه‌تی پاڵه‌وی به مۆزه‌خانه‌که زیاد کراوه و درگاکانیشی به ڕووی گه‌شتیاراندا کرایه‌وه. ئێستاش به‌شی پاڵه‌وی ته‌واو کراوه و ئه‌و زێڕ و زیو و تاج و که‌ره‌سته ئاڵوتوونیانه‌ی که محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا و فه‌ره‌حی ژنی له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا به کاریان ده‌هێنا، نمایش کراون.
مۆزه‌خانه‌ی جواهێرات له نهۆمی ژێرزه‌وی بینای بانکی ناوه‌ندی ئێران له شه‌قامی فێرده‌وسی و به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی تورکیایه له تاران. له ڕۆژانی شه‌ممه تا چوارشه‌ممه له کاتژمێر 2 تا 4 و 30 خوله‌کی ئێواره به ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌یه.
کۆشکی سه‌عدئاباد
یه‌کێکی دیکه له مۆزه‌خانه‌کانی تاران، کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی سه‌عدئاباده که جوانییه‌کی دیکه‌ی به تارانی پایته‌خت به‌خشیوه. سه‌عدئاباد که‌وتووه‌ته باکوری تاران و 18 کۆشکی گه‌وره و بچووکی سه‌رده‌می قاجاڕ و پاڵه‌ویی تێدا هه‌یه و به سه‌ردانیکردنی ئه‌م شوێنه‌واره گرنگه ده‌توانین به کورته‌یه‌ک له ژیانی شاکانی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مانه بگه‌ین.
کۆشکی سه‌عدئاباد له سه‌ره‌تادا کۆشکی هاوینه‌ی شاکانی قاجاڕ بووه، به‌ڵام له ساڵی 1299 ی کۆچی هه‌تاوی به په‌ره‌پێدانی بینا و شوێنه‌کانی دیکه‌ی بووه شوێنی
حه‌وانه‌وه‌ی ڕه‌زا شا له وه‌رزی هاوین، دواتریش چه‌ندین کۆشکی دیکه بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاڵه‌وی درووست کرا و پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی بووه مۆزه‌خانه. ئه‌م کۆشکه چه‌ندین مۆزه‌خانه‌ی وه‌ک مۆزه‌خانه‌ی چێشتخانه‌ی دیوانی پاشایه‌تی، مۆزه‌خانه‌ی جل و به‌رگی دیوانی پاشایه‌تی، مۆزه‌خانه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی دیوانی پاشایه‌تی، مۆزه‌خانه‌ی ئاو و مۆزه‌خانه‌ی چه‌که‌کانی دیوانی پاشایه‌تی و کۆشکی هاوینه له خۆ ده‌گرێت.
کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی سه‌عدئاباد که‌وتووه‌ته شه‌قامی وه‌لی عه‌سر، شه‌قامی شه‌هید فه‌لاحی (زه‌عفه‌رانییه)، کۆتایی شه‌قامی که‌ماڵ تاهیری. له 6 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵ هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 7 ی ئێواره و له 6 مانگی دووه‌می ساڵ، هه‌موو ڕۆژێک شه‌ممه تا هه‌ینی له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره به ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌یه.