په‌یجی سه‌ره‌کی
چارەسەری نەزۆکی
منداڵبوون بە جێگرەوە
IVF
بەخشینی هێلکە
ICSI
دیاریکردنی ڕەگەز
IUI لە ئێران
بىمار تەجرىبىسى
پاکێجی
داواکاری ڤیزە
بلۆگ
دەربارەی ئێمە
پزیشکان
نەخۆشخانەکان
هۆتێلەکان
ئێمە پەيوەندى پێ بكە
ڕاوێژکاری نەزۆکی
په‌یجی سه‌ره‌کی
چارەسەری نەزۆکی
منداڵبوون بە جێگرەوە
IVF
بەخشینی هێلکە
ICSI
دیاریکردنی ڕەگەز
IUI لە ئێران
بىمار تەجرىبىسى
پاکێجی
داواکاری ڤیزە
بلۆگ
دەربارەی ئێمە
پزیشکان
نەخۆشخانەکان
هۆتێلەکان
ئێمە پەيوەندى پێ بكە
ڕاوێژکاری نەزۆکی
گەشتیاری تێبمێد
/
گەشتوگوزارى ئێران
/
جوانییه‌کانی که‌ره‌ج، گهورهشارهکهی ته‌نیشت پایته‌ختی ئێران
جوانییه‌کانی که‌ره‌ج، گهورهشارهکهی ته‌نیشت پایته‌ختی ئێران
September 1, 2024
بەرواری نوێکردنەوە
که‌ره‌ج یه‌کێک له گه‌وره شاره‌کانی ئێران و ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌لبۆرزه. ئه‌م شاره که له ئێستادا به‌شێک له کێشه‌کانی قه‌ره‌باڵغی و هه‌روه‌ها که‌م ئاوی تارانی چاره‌سه‌ر کردووه، له مێژه به ناوه‌ندێکی پڕ ڕاکێشیگه‌لی و ئاو و ئاوه‌دانی ناسراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی، زنجیره چیاکانی ئه‌لبۆرز و پێده‌شته‌کانی، ئه‌مانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که‌ره‌جه که له مێژه وایکردووه مه‌ڵبه‌ندێکی گونجاو بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤی بێت. که‌ره‌ج ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسه‌واره مێژووه‌کانیش و هه‌ر له سنوری قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م شاره زیاتر له 100 ئاسه‌واری به‌نرخی ڕۆشنبیری – مێژوویی و هونه‌ری بوونی هه‌یه که به‌شێک له‌وان له‌م ڕاپۆرته‌دا ناویان هاتووه:
ڕێگای چالوس:
جاده یان ڕێگای 59، ناسراو به ڕێگای چالوس که به یه‌کێک له گرنگترین ڕێگاکان بۆ دانیشتووانی تاران و که‌ره‌ج هه‌ژمار ده‌کرێت، ڕێگاکه له نێو شاری که‌ره‌ج ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌گاته شاری چالوس له که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای خه‌زه‌ر. ده‌ڵێن ئه‌م ڕێگایه به یه‌کێک له جوانترین ڕێگاکانی جیهان داده‌نرێت که له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ خاوه‌ن دیمه‌نی تایبه‌ت به خۆیه. سرووشته جوانه‌که‌ی ئه‌م ڕێگایه، هه‌بوونی ڕووبار و کانیاوه‌کان وه‌ک ڕووباری که‌ره‌ج، ئه‌شکه‌وته سرووشتییه‌کان، تاڤگه و شاخه به‌رزه‌کان، داره به ته‌مه‌نه‌کان، ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان، ئاوه کانزاییه‌کان و ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی وایکردووه ناوی ڕێگای چالوس وه‌ک یه‌کێک له جوانترین ڕێگا گه‌شتیارییه‌کانی ئێران هه‌رده‌م له سه‌ر زاری خه‌ڵکی ئێرانه‌وه بێت.
کۆشکی مروارید یان شهمس:
کۆشکی مروارید ناوی یه‌کێک له بیناکای سه‌رده‌می پاڵه‌وییه که له مێهر شاری ناوچه‌ی 12 ی شاره‌وانی که‌ره‌جدایه. ئه‌م بینایه له لایه‌ن وسڵی پیتێرز و دامه‌زراوه‌ی فرانک لۆیدڕایت به بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلار دیزانی بۆ کراوه و بنیات نراوه. کۆشکه‌که ئێستا دۆخێکی باشی نییه. پێش ده‌یه‌ی 40 ی کۆچی هه‌تاوی ئه‌م ناوچه‌یه له چه‌ندین گوندی وه‌ک حوسێن ئاوای ئه‌فشار پێکهاتبوو. شه‌مسی پاڵه‌وی خوشکی محه‌ممه‌د ڕه‌زای پاڵه‌وی شای پێشووی ئێران به هۆی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دانه‌وه ئه‌م شوێنه‌ی وه‌ک شوێنی ژیانی خۆی هه‌ڵبژارد و کۆشکی مروارید بۆ ئه‌و کرایه‌وه. کۆشکه‌که ڕووبه‌رێکی 111 هێکتاریی هه‌یه و له نێوان ساڵانی 1345 تا 1347 ی کۆچی هه‌تاوی بۆ شه‌مسی پاڵه‌وی کراوه‌ته‌وه. کۆشکه‌که شێوازی جۆره ماسییه‌کی هه‌یه که له ئێران به سفره ماسی ناسراوه.
کۆشکی مروارید چه‌ندین به‌شی وه‌ک ته‌لاری ئاڵتوونی بار، نووسینگه‌ی تایبه‌تی شهمس، ته‌لاری پێشوازی، هۆڵی سینه‌ما، هۆڵی بیلیارد، مه‌له‌وانگه، شوێنی به‌خێوکردنی په‌له‌وره ده‌گمه‌نه‌کان، چه‌ندین ژووری تایبه‌تی نووستن و .... له خۆ ده‌گرێت. یه‌کێک له گرنگترین به‌شه‌کانی ئه‌م کۆشکه ژووری ناسراو به سه‌ده‌فه که جوانکارییه‌کی زۆری بۆ کراوه. له به‌شی ده‌ره‌وه کۆشکه‌که سێ لای ده‌ریاچه‌یه‌کی بچووکه که جوانییه‌کی ئێجگار زۆری پێ به‌خشیوه.
گوندی شه‌هرستانه‌ک:
له به‌رزاییه‌کانی ئه‌لبۆرزی ناوه‌ڕاست، گوندێک به پێشینه‌یه‌کی مێژوویی ئارامی گرتووه. گوندی شه‌هرستانه‌ک، شوێنێک که نه‌سره‌دین شای قاجاڕ کۆشکه هاوینه‌که‌ی خۆیی تێدا کردووه‌ته‌وه. گونده‌که ده‌که‌وێته 63 کیلۆمه‌تری باکوری ڕۆژئاوای که‌ره‌ج و 10 کیلۆمه‌تری پردی دووئاو له سه‌ر ڕێگای که‌ره‌ج – چالوس. ناوچه‌یه‌کی سارد که ئابورییه‌که‌ی به گشتی له سه‌ر باخه‌وانی و ئاژه‌ڵداری به تایبه‌ت هه‌نگه‌وانی و ته‌نانه‌ت پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌کان ڕاوه‌ستاوه. که‌ش و هه‌وای تایبه‌ت و دیمه‌نه سرووشتییه دڵڕفێنه‌کانی شه‌هرستانه‌ک هۆکاری ئه‌وه بووه که نه‌سره‌دین شای قاجاڕ کۆشکێکی هاوینه‌ی له به‌رزاییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه کردووه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستاش له پاش 120 ساڵ ئاسه‌واره‌کانی ده‌بینرێت.
2024-09-01
گەشتوگوزارى ئێران
سەرنج و پرسیار
*
ناو
*
ئیمەیڵ
*
ڕەگەز
ئەم مینیوەی دابەزینە بکەرەوە
نێرینە
مێینە
*
وڵات
*
سەرنج
- ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاو ناکرێتەوە . .
- مەیدانی پێویست نیشانە کراون
*
ناردن
سەرنج و پرسیار