ئێران به وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه هه‌ژمار ده‌کرێت. وڵاتێک که خاوه‌ن ئاسه‌واری مێژوویی و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتییه. باکوری ئێران هه‌میشه به جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی گه‌شتیاری به تایبه‌ت بۆ گه‌شتیارانی بیانی ناسراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگای گیلان و شاری ڕه‌شت وه‌ک ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه، یه‌کێک له‌و شار و ناوچانه‌یه که به هۆی که‌ش و هه‌وای تایبه‌ت و سرووشتی جوان و دڵڕفێنی و هه‌روه‌ها بوونی چه‌ندین ئاسه‌واری گرنگی مێژوویی یه‌کێک له ئامانجه گه‌شتیارییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و ته‌نانه‌ت گه‌شتیارانی بیانیشه. له درێژه‌دا ناوی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری شاری ڕه‌شت ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ماڵه‌که‌ی میزا کوچه‌ک خانی جه‌نگه‌لی
له سه‌ردانی شاری ڕه‌شت، بێ گومان یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی گه‌شتیاران بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنه مێژووییه‌کان، ماڵه‌که‌ی خه‌باتگێڕی ناسراوی ئه‌م ناوچه‌یه میرزا کوچه‌ک خانی جهنگهلییه. ئه‌م بینایه ماوه‌ی بۆ ماوه‌ی 85 ساڵ که‌سی تێدا نه‌بووه و وه‌ک وێرانه‌یه‌کی لێکرابوو که له ئاکامدا له ساڵی 2003 به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک وێنه و ئه‌رشیڤی په‌یوه‌ندیدار، له سه‌ر ئه‌رکی دانیشتووانی ناوچه‌که نۆژه‌نکرایه‌وه و ڕۆژانه پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌کات.
ماڵی ئه‌برێشمی ڕه‌شت
له گه‌ڕه‌کی سهیقهلانی ڕه‌شت، خانوویه‌ک له سه‌رده‌می قاجاڕ به یادگار ماوه‌ته‌وه که به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێک به ناوی حاجی میرزا ئه‌برێشمی بووه، به ناوی ماڵی ئه‌برێشمی ده‌ناسرێت. ئه‌م ماڵه له دوو ته‌لاری چینی و ئاوێنه پێکهاتووه و دیمه‌نێکی جوان به گه‌شتیاران ده‌به‌خشێت.
کانیاوی ئاوی سوێری لاکان
له ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی ئاغادانا پیر و له سه‌ر ڕێگای ڕه‌شت بۆ لاکان، له دارستانه جوانه‌کانی ناوچه‌که کانیاوێکی ئاوی سوێر به ناوی لاکان ده‌بینرێت. ئاوی کانیاوه‌که به هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خوێ هه‌ر به‌م ناوه ناسراوه. خه‌ڵکی ناوچه‌که ئاوی کانیاوه‌که به پیرۆز ده‌زانن و له وه‌رزی گه‌رمی ساڵیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی پێست که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت.
پردی لۆشان
له 93 کیلۆمه‌تری شاری ڕه‌شت له به‌شی باشوری پارێزگای گیلان، شارێک به ناوی لۆشان هه‌یه که ڕووبارێک به ناوی ڕووباری شاهڕوود وه‌ک لقێک له ڕووباری سپیدڕوود تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. له سه‌ر ئه‌م ڕووباره‌ش پردێکی کۆن ده‌بینرێت که 100 مه‌تر درێژیی هه‌یه و 7 ئه‌ستوونی له خشت بۆ درووست کراوه.
مه‌زاری میرزا کوچه‌ک خانی جه‌نگه‌لی
له سه‌ردانی شاری ڕه‌شت و به سهرکردهنهوهی ماڵه‌که‌ی میرزا کوچه‌ک خانی جه‌نگه‌لی، گه‌شتیاران سه‌ردانی مه‌زاره‌که‌ی ئه‌م خه‌باتگێڕه به‌ناوبانگه‌ی ئێرانیش ده‌که‌ن که ده‌که‌وێته باشوری شاری ڕه‌شت و له سلێماندهرابی پارێزگای گیلانه.
بازاڕی ڕۆژی ڕه‌شت
بازاڕی ڕۆژی ڕه‌شت یان هه‌مان بازاڕه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م شاره به ڕووبه‌رێکی زیاتر له 24 دۆنم له به‌شی کۆن و مێژوویی ئه‌م شاره‌دایه و به ناوه‌ندی چالاکییه بازرگانییه‌کانی پارێزگای گیلان هه‌ژمار ده‌کرێت. کاروانسه‌راکانی ئه‌م بازاڕه یه‌کێک له ڕاکێشیگه‌له گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای گیلانه و له سه‌رده‌می قاجاڕ و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاڵه‌وییه‌کان وه‌ک ناوه‌ندی بازرگانی ڕه‌شت بنیات نراوه. له چه‌ندین به‌شی بازاڕه‌که‌دا ئاسه‌واری که‌لتوری ناوچه‌که ده‌بینرێت. چالاکییه‌کانی ئه‌م بازاڕه هه‌ر ئێستاش دیمه‌نی کۆن و مێژوویی ناوچه‌ی گیلانی پێوه ده‌بینرێت. به گشتی ده‌توانین بڵێین که ئه‌م بازاڕه له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه که مێژووی خۆی بپارێزێت و مۆدڕنیزم کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر نه‌بووه.
گۆلی سه‌قاڵکسار
له نزیک مه‌زاری ئاغا سه‌ید شه‌ریف له نزیکی قه‌زای شه‌فت چه‌ندین گۆل ده‌بینرێن که سرووشتێکی زۆر جوانیان هه‌یه. یه‌کێک له گه‌وره‌ترینی ئه‌م گۆلانهش گۆلی به‌نداوی سهقاڵکساره که له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا سرنجی خه‌ڵک و گه‌شتیاران ڕاده‌کێشێت و له نزیک گوندێکه به‌م ناوه. وشه‌ی سه‌قاڵکسار به واتای شوێنی ئاوخواردنی باڵنده‌کانه و له ڕابردوودا باڵنده‌کان سه‌ردانی ئه‌م گونده‌یان کردووه و له‌و کانیاوه‌ی گونده‌که ئاویان ده‌خوارده‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ناوی گونده‌که‌یان ناوه سه‌قاڵکسار.
تاڵاوی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی
تاڵاوی نێوده‌وڵه‌تی یان هه‌مان تاڵاوی ئه‌نزه‌لی له نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تری باکوری ڕه‌شت و له باشوری ڕۆژئاوای قه‌زای به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و ده‌ریای خهزهردایه. ئه‌م تاڵاوه شوێنی مانه‌وه‌ی باڵنده ئاوییه‌کان و په‌ناگه‌ی ئه‌و باڵندانهشه که له شوێنه‌کانی دیکه‌وه ڕوو له‌م ناوچه‌یه ده‌که‌ن. پانتایی ئه‌م تاڵاوه له وه‌رزی زستان و به‌هار به هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی بارینهکانهوه ده‌گاته 120 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه و له وه‌رزی هاوین و پاییزدا بۆ 80 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه داده‌به‌زێت.
مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری گونده‌کان
کاتێک که سه‌ردانی پارێزگای گیلان و شاری ڕه‌شت ده‌که‌یت، له کیلۆمه‌تری 18 ی دووسایدی ڕه‌شت – قه‌زوێن، نزیکه‌ی بنکه‌ی هاوتووچۆی ڕێگای سه‌راوان – ڕه‌شت، تابلۆیه‌ک سرنجت ڕاده‌کێشێت که له سه‌ری نووسراوه: مۆزه‌خانه‌ی که‌له‌پوری گونده‌کانی گیلان. ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دیمه‌نێک له ژیانی ڕابردووی گونده‌کانی پارێزگای گیلان ده‌خاته‌ڕوو. داب و نه‌ریت، پیشه‌سازی ده‌ستی و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی گونده‌کانی پارێزگای گیلان به ئاسانی له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا ده‌بینرێت.
بێ گومان له شاری ڕه‌شت و سرووشته هه‌میشه سه‌وزه‌که‌ی، چێژێکی زۆر له گه‌شت و سه‌یرانه‌که‌ت وه‌رده‌گریت.
سەرنج و پرسیار