گه‌شتیاری ته‌ندروستی واتا گه‌شت له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاتان بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پزیشکی. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بریتییه له شه‌به‌نگێکی به‌ربڵاوی پرسی پزیشکی- چاره‌سه‌ری. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له هه‌مووان زیاتر به‌کار ده‌هێندرێن بریتین له: پێست و جوانکاری، نه‌شته‌رگه‌ری، چاره‌سه‌رکردنی نه‌زۆکی.
پێشینه‌ی گه‌شتیاری ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که تێیدا یۆنانییه‌کان ده‌هاتنه هه‌ندێک ناوچه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ناوی “ئه‌پیدۆرا”. ئه‌م شوێنه، شوێنی پیرۆزی خوای ده‌رمانکار ئاسکلیپۆس بوو.
گه‌شت بۆ شاره‌کانی چاره‌سه‌ری به ئاو یه‌که‌م مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ته‌ندروستی بووه. له سه‌ده‌ی 18ی زایینی‌دا خه‌ڵکی ئه‌رووپا بۆ به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی کانییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی میرانه، ئاڵۆزی جه‌رگ و هه‌وکردنی سییه‌کان گه‌شتیان کردووه بۆ ئه‌و شارانه‌ی ئاوی گه‌رمیان هه‌بووه.
جۆره‌کانی گه‌شتیاری ته‌ندروستی
- گه‌شتیاری پزیشکی (مه‌دیکاڵ توریست)
- گه‌شتیاری ته‌ندروستی
- گه‌شتیاری سه‌لامه‌تی
گه‌شتیاری ته‌ندروستی به دوای خزمه‌تگوزاری بێ هاوتای له‌شجوانی، وه‌رزش، چاره‌سه‌رکردنه‌کانی جوانکاری، پارێزی خواردنی ته‌ندروست و کۆنتڕۆڵ کردنی کێش، هێمنایه‌تی و دووربوون له گوشاری ده‌روونی، تێڕامان، یۆگه و ڕاهێنانی په‌یوه‌ست به ته‌ندروستیه‌وه‌ن.
گه‌شتیاری پزیشکی(مه‌دیکاڵ توریست) به پێی هۆی گه‌شت دابه‌ش ده‌بن به جۆره‌کانی خواره‌وه:
گه‌شتی کورت خایه‌ن: ئه‌م که‌یسه که‌سانێک له‌خۆ ده‌گرێت که ئامانجی ئه‌وان گه‌شته و له وه‌ها گه‌شتێکدا خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ریان پێویسته به هۆی جیاواز یان نه‌خۆشی توند. ئه‌م که‌سانه وه‌ک گه‌شتیاری پزیشکی داناندرێن، گه‌شتیاره بێ به‌خته‌کان ناوێکی باشتره!
نیشته‌جێبوونی درێژخایه‌ن: زۆر که‌س بۆ ئیش یان خوێندن گه‌شت ده‌که‌ن بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا و بۆ نموونه له‌وانه‌یه کاتی نیشته‌جێبوون خزمه‌تگوزاری پزیشکیان پێویست بێت. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش به گه‌شتیاری پزیشکی داناندرێن.
سنووره هاوبه‌شه‌کان: هه‌ندێک له وڵاته‌کان بۆ دابینکردنی بۆدجه گشتییه‌کانی وڵاته‌که‌یان سنووری هاوبه‌شیان هه‌یه و له‌وانه‌یه که‌سانی وڵاتێک بۆ چاره‌سه‌ری له ڕێگه‌ی ئه‌م سنووره هاوبه‌شانه‌وه بۆ وڵاتێکی تر گه‌شت بکه‌ن.
نه‌خۆشی به ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌سپێردراو: نه‌خۆشێکه له لایه‌ن کۆمپانیاکانی گه‌شتیاری ته‌ندروستییه‌وه بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به هه‌ڵویستی پزیشکی ڕێنموونی ده‌کرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار یان وڵاتی شوێنی دانیشتنیان. ئه‌م گه‌شتانه به هۆی لیسته‌ی چاوه‌ڕێکردنی زۆر یان نه‌بوونی پسپۆڕی په‌یوه‌ست یان نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پێویسته له شار یان وڵاتی شوێنی ژیان.
له ده‌یه‌کانی دواییدا گه‌شه‌کردنی نه‌خۆشییه‌کان، پسپۆڕانی شاره‌زا و هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆجیای پزیشکی بووه به هۆی گه‌شه‌ی به‌رچاوی خزمه‌تگوزاری پزیشکی- ته‌ندروستی.
گه‌شتیاری ته‌ندروستی ڕۆڵی پیشه‌سازی، ڕێکلام، هۆگری به گه‌شت و و داواکاری ده‌ست ڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پزیشکی به‌رچاوتر کردووه.
ئه‌مڕۆکه گه‌شتیارانی ته‌ندروستی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له هه‌ردووک ئاراسته‌دا گه‌شت ده‌که‌ن: له وڵاتانی پێشکه‌وتوو بۆ وڵاتانێک خه‌ریکن گه‌شه ده‌که‌ن و به‌پێچه‌وانه. وڵاتانی پێشکه‌وتوو به هۆی لیسته‌ی چاوه‌ڕێکردنی زۆر و تێچوونی زۆری چاره‌سه‌ری له وڵات‌دا و… له لایه‌نگره سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شتیاری ته‌ندروستین.
هۆکاره‌کانی هۆگری به گه‌شتیاری ته‌ندروستی له جیهاندا :
قه‌باره‌ی ڕێژه‌یی گه‌شتیارانی پزیشکی (100%) :