له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، به‌رپرسانی کۆڕی وتووێژی نێوان وڵاتانی ئاسیایی یان ACD که به 34 ئه‌ندام وه‌ک گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی گه‌شتیاری ئاسیا هه‌ژمار ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای گه‌شتیاری وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره که له وڵاتی کهمبوجیا به‌ڕێوه‌چوو، شاری هه‌مه‌دانیان به هۆی هه‌بوونی ده‌فرایه‌تی و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی که‌م وێنه وه‌ک پایته‌ختی گه‌شتیاری ئاسیا بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژارد.
به پێی ڕاپۆرتی طب مدتوریسم، گه‌شتیاری ئاسیا بۆ ساڵی 2018 تێڕوانینێکی دیکه‌ی به هه‌مه‌دان ده‌بێت. ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌م ڕووداوه گرنگه له شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو تا سرنجی جیهانیان بۆ هه‌مه‌دان و جوانییه سرووشتییه‌کانی زیاتر له ڕابردوو ڕابکێشرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی ئاڵتوونییه که له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانین که‌رتی گه‌شتیاری هه‌مه‌دان و وڵات به گشتی په‌ره پێ بده‌ین و زیاتر له جاران به دانیشتووانی وڵاتانی جیهانی بناسێنین. باندیت لیمچۆن ئه‌مینداری گشتی کۆڕی وتووێژی هاریکارییه‌کانی ئاسیا ئیراده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م کۆڕه‌ی بۆ هاوکاریکردنی که‌رتی گه‌شتیاری هه‌مه‌ندان خسته‌ڕوو و وتی: هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تا هه‌مه‌دان ببێته ئامانجێکی گه‌شتیاری بۆ بیانییه‌کان.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د موحیب خودایی جێگری ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێرانیش سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه گرنگه وتی: هه‌ڵبژاردنی هه‌مه‌دان وه‌ک پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی ئاسیا بۆ ساڵی 2018 بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م شاره و ده‌فرایه‌تییه‌کانی له گه‌ڵ شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران وه‌ک شیراز و ئه‌سفه‌هان زیاتر به جیهانیان بناسێندرێت، ئه‌مه‌ش ده‌سپێکی گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیارییه و پێویسته هه‌موو کات به‌رده‌وام بێت. به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌مه‌دان له سه‌ر ڕێگای زیاره‌تکارانی عێراقی هه‌ڵکه‌وتووه، ئێمه گه‌شتیارانی عێراقمان وه‌ک بازاڕێکی ئامانجی گه‌شتیاری ئه‌م شاره داناوه.
ناوبراو به ئاماژه ئاماده‌بوونی 40 که‌س له 15 وڵاتی جیهانه‌وه له ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به ناساندنی هه‌مه‌دان وه‌ک
پایته‌ختی گه‌شتیاری ئاسیا بۆ ساڵی 2018 وتی: له‌و کاته‌وه که هه‌مه‌دان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵبژێردراوه، پرۆژه‌ی لکاندنی هێڵی ئاسنی هه‌مه‌دان به تارانه‌وه خێراتر بووه.
وتیشی: کۆڕی تایبه‌تی گه‌شتیاری له شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی هه‌مه‌دان وه‌ک
ئه‌شکه‌وتی عه‌لی سه‌در،
بازاڕی هه‌مه‌دان،
لاله‌جین و ... بۆ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌مه‌دان به هۆی بوونی ده‌فرایه‌تی پێویسته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا چه‌ندین کێشه و گرفتیش له به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی بواری
گه‌شتیاری ئه‌م پارێزگایه ده‌بینرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار پلانێکی خێرایان بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و کێشه و گرفتانه هه‌بێت.
سەرنج و پرسیار