جام کوردی:
هیچ شارێکی ئێران هێنده‌ی تارانی پایته‌خت ئه‌وه‌نده مۆزه‌خانه‌ی تێدا نییه و به‌م هۆیه‌شه‌وه نازناوی شاری مۆزه‌خانه‌کانی پێدراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌گه‌رچی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌کان بۆ گه‌شتیارانی ناوخۆیی له ئێران ئه‌وه‌نده نه‌بووه‌ته نه‌ریت و ڕێژه‌ی سه‌ردانه‌کان له‌و ئاسته‌دا نییه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، به‌ڵام له تارانی پایته‌خت چه‌ندین مۆزه‌خانه هه‌یه که سرنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.


مۆزه‌خانه‌ی ئابگینه
مۆزه‌خانه‌ی ئابگینه، یه‌کێک له به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌کانی تارانه. به پێی ئاماره‌کان ساڵانه زیاتر له 2 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌که‌ن. مێژووی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی قاجاڕه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵانی 1300 تا 1330 ی کۆچی هه‌تاوی قه‌وام سه‌لته‌نه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆتایی سه‌رده‌می
مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش
مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش له شاری تاران که‌وتووه‌ته شه‌قامی کارگه‌ری شیمالی (کرێکاری باکور) و چوارڕێی فاتیمی. بینای مۆزه‌خانه‌که له باخێکی پڕ دار و درهختایه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌کێک له هۆکاره‌کانی جوانی و سرنج‌ڕاکێشی بۆ خه‌ڵک. له نهۆمی یه‌که‌می مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش، فه‌رش و ده‌ستکردی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئێران له سه‌ده‌ی نۆیه‌م تا ئێستا و له شاره‌کانی وه‌ک کاشان، کرمان، ئه‌سفه‌هان، ته‌ورێز، خۆراسان و کوردستان نمایش کراون و نهۆمی دووه‌میش تایبه‌ته به پێشانگا هه‌میشه‌یی و وه‌رزییه‌کان. له نزیک مۆزه‌خانه‌که چه‌ندین شوێنی دیکه‌ی وه‌ک مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران، پارکی لاله و بازاڕچه‌ی ئه‌م پارکه بۆ گه‌شتیاران به سوود ده‌بێت. گه‌شتیاران ده‌توانن به‌ده‌ر له ڕۆژانی دووشه‌ممه، هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 6 ی ئێواره سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی فه‌رش بکه‌ن.


کۆشکی گوڵستان
به یه‌کێک له گرنگترین مۆزه‌خانه‌کانی تاران داده‌نرێت. به پێی ئاماره‌کان ته‌نیا له یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی کۆچی هه‌تاوی 16 هه‌زار و 426 گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی مۆزه‌خانه‌که‌یان به سه‌ر کردووه‌ته‌وه. کۆشکه‌که 14 مۆزه‌خانه له خۆ ده‌گرێت. کۆشکی گوڵستان شوێنی حکومه‌تی قاجاڕه‌کان بووه و له ڕیزی ئاسه‌واره جیهانییه‌کان له لایه‌ن ڕێکخراوی یۆنسکۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به فه‌رمی تۆمار کراوه. ته‌ختی مه‌ڕمه‌ڕ که که‌وتووه‌ته ته‌لاری ئاوێنه و شهمسولعهماره که کاتژمێره‌که‌ی وه‌ک خه‌ڵاتێک له لایه‌ن مه‌له‌که ویکتۆریاوه به شا نه‌سره‌دینی قاجاڕ دراوه، له شوێنه
مۆزه‌خانه‌ی جه‌واهێرات
مۆزه‌خانه‌ی جه‌واهێرات یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین شوێنه‌کانی تارانه. له‌م مۆزه‌خانه‌یه که ڕووبه‌رێکی هه‌زار مه‌تریی هه‌یه، له سه‌ره‌تادا زێڕ و زیوی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی، زه‌ند، ئه‌فشار، قاجاڕ و خولی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاڵه‌وییه‌کان نمایش کراوه. له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و له ساڵی 1369 ی کۆچی هه‌تاوی زێڕ و زیوی خولی دووه‌می حکومه‌تی پاڵه‌وی به مۆزه‌خانه‌که زیاد کراوه و درگاکانیشی به ڕووی گه‌شتیاراندا کرایه‌وه. ئێستاش به‌شی پاڵه‌وی ته‌واو کراوه و ئه‌و زێڕ و زیو و تاج و که‌ره‌سته ئاڵوتوونیانهی که محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا و فه‌ره‌حی ژنی له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا به کاریان ده‌هێنا، نمایش کراون.
مۆزه‌خانه‌ی جواهێرات له نهۆمی ژێرزه‌وی بینای بانکی ناوه‌ندی ئێران له شه‌قامی فێرده‌وسی و به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی تورکیایه له تاران. له ڕۆژانی شه‌ممه تا چوارشه‌ممه له کاتژمێر 2 تا 4 و 30 خوله‌کی ئێواره به ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌یه.


کۆشکی سه‌عدئاباد
یه‌کێکی دیکه له مۆزه‌خانه‌کانی تاران، کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی سه‌عدئاباده که جوانییه‌کی دیکه‌ی به تارانی پایته‌خت به‌خشیوه. سه‌عدئاباد که‌وتووه‌ته باکوری تاران و 18 کۆشکی گه‌وره و بچووکی سه‌رده‌می قاجاڕ و پاڵه‌ویی تێدا هه‌یه و به سه‌ردانیکردنی ئه‌م شوێنه‌واره گرنگه ده‌توانین به کورته‌یه‌ک له ژیانی شاکانی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مانه بگه‌ین.
کۆشکی سه‌عدئاباد له سه‌ره‌تادا کۆشکی هاوینه‌ی شاکانی قاجاڕ بووه، به‌ڵام له ساڵی 1299 ی کۆچی هه‌تاوی به په‌ره‌پێدانی بینا و شوێنه‌کانی دیکه‌ی بووه شوێنی
کۆشک و مۆزه‌خانه‌ی سه‌عدئاباد که‌وتووه‌ته شه‌قامی وه‌لی عه‌سر، شه‌قامی شه‌هید فه‌لاحی (زه‌عفه‌رانییه)، کۆتایی شه‌قامی که‌ماڵ تاهیری. له 6 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵ هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 7 ی ئێواره و له 6 مانگی دووه‌می ساڵ، هه‌موو ڕۆژێک شه‌ممه تا هه‌ینی له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 5 ی ئێواره به ڕووی گه‌شتیاراندا کراوه‌یه.